به‌غداد: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رۆژی 12ی ئایاری بۆ هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند كرد
عێراق: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌سه‌ند كرد
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌سه‌ند كرد و رۆژی 12ی مانگی ئایار وه‌كو رۆژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دیاریی كرا.
دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوه‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی KNN، له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاردرا، رۆژی 12ی مانگی ئایاری داهاتوو، رۆژی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بێت.
پێشتر سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و نوێنه‌ری فراكیسۆنه‌كان كۆبوه‌وه و زۆرینه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه دابوون، پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی بن.
پێشتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رۆژی 12ی ئایاری بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دیاریی كردبوو، به‌ڵام چه‌ند لایه‌نێك دژی پرۆسه‌كه بوون له‌و واده‌یه‌دا، به‌و هۆیه‌شه‌وه ناكۆكی دروست بوو، هه‌تا دادگای فیدراڵی پرسه‌كه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه.
خوێندراوەتەوە601