ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كۆده‌بێته‌وه.
دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردن، بڕیاره پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گفتوگۆكانی له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه.
سایتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه و سه‌رۆك و نوێنه‌ری فراكیسۆنه‌كان كۆبونه‌ته‌وه و زۆرینه‌یان ئاماده‌ییان نیشانداوه بۆ پابه‌ندبوون به‌بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵییه‌وه.
دوێنێ دادگای باڵای فیدراڵی وه‌ڵامی پرسیارێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری دواخستنی هه‌ڵبژاردن، دادگا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌ڵامی دایه‌وه و هه‌ر جۆره دواخستنێكی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ره‌تكرده‌وه و به كارێكی ناده‌ستوری ناویبرد.
خوێندراوەتەوە287