عێراق: ڕێوشوێن بۆ به‌رگرتن له ئه‌نفلۆنزای باڵنده گیراوه‌ته‌به‌ر
له به‌غدا ڕێوشوێن گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ رێگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفلۆنزا باڵنده, لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ڵێن: تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی دوچاربون به‌و په‌تایه تۆمارنه‌كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی ڕسافه‌ی شاری به‌غدا ڕایگه‌یاند, هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویست له به‌غدا گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ به‌رگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفلۆنزای باڵنده.
به‌پێی قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ره‌سافه، به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی, له ده‌روازه‌كانی به‌غدا ڕێگری ده‌كرێت له چونه‌ناوه‌وه‌ی هه‌ر بارێكی مریشك و په‌له‌وه‌ر و هێلكه, هه‌روه‌ها به‌وردیی چاودێریی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌غداو دوكانه‌كانی فرۆشتنی مریشك و چێشتخانه‌كان ده‌كرێت.
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ره‌سافه سامپڵی مریشكی وه‌رگرتوه بۆ دڵنیابون له‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بڵاونه‌بوه‌ته‌وه و هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌نفلۆنزای باڵنده تۆمارنه‌كراوه.
خوێندراوەتەوە597