حاكم زاملی: دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردن ده‌رگا له‌به‌رده‌م ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كیی ده‌كاته‌وه
به‌رپرسێكی ره‌وتی سه‌در ده‌ڵێ: دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردن له عێراق ده‌رگا له‌به‌رده‌م ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی ده‌كاته‌وه و پیلانی ده‌ره‌كی له‌پشته.
حاكم زاملی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه هاوكات یه‌كێكه له به‌رپرسانی ڕه‌وتی سه‌در ڕایگه‌یاند, دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌ناوبردنی پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراتی و پیلانێكی ده‌ره‌كیه, زۆرینه‌ی لایه‌نه شیعه‌كان دژی دواخستنی هه‌ڵبژاردنن.
زاملی وتی: پێویسته ڕێز له‌واده ده‌ستورییه‌كان بگیرێت و هه‌ڵبژاردن دوا نه‌كه‌وێت, چونكه ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دروستبونی حكومه‌تی باری نائاسایی, ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ڕه‌وتی سه‌در هیچ نزیكبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ نوری مالكی نیه و په‌یوه‌ندیشیان باش نیه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حزبی ده‌عوه, ئه‌وه‌ش به‌هۆی ڕاپۆرته‌كانی كه‌وتنی موسڵه‌وه.
خوێندراوەتەوە368