عێراق: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبونه‌وه‌كه‌ی بۆ رۆژی دووشه‌ممه دواخست
عێراق: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بێته‌وه
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ رۆژی دووشه‌ممه دواخست و بڕیاریشه سبه‌ینێ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆببێته‌وه، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی نیسابی یاسایی و بوونی كێشه له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شكستیهێنا، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش بڕیاریدا، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ رۆژی دووشه‌ممه دوابخات.
پێش ده‌ستپێكردنی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سوننه‌كان بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كه‌یان كرد و داوایان كرد، گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخرێت، هه‌تا دادگای باڵای فیدراڵی ئه‌گه‌ری دواخستنی یان ئه‌نجامدانی له مانگی ئایاردا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
بڕیاردرا كۆبونه‌وه‌كه بۆ رۆژی دووشه‌ممه دوابخرێت، بۆ یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كانیش، رۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆببنه‌وه.
خوێندراوەتەوە369