لەسەر دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن حكومەت هانا بۆ دادگای فیدراڵی دەبات
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی بەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند، حكومەتی عێراق داوای لە دادگای فیدراڵی كردوە ڕوونی بكاتەوە كە ئەنجومەنی نوێنەران مافی دواخستنی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەیە یان تەنها دەتوانێت وادەكەی پەسەند بكات.
رەزاق محێبس لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەگەر دادگای فیدراڵی بەخێرایی بڕیاری پێویست لەسەر ئەو پرسە بدات، ئەوا كۆتایی بە مشتومڕی لایەنەكان لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەكان دێت
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە دەستور و یاسای هەڵبژاردنەكانیشدا باس لەوەنەكراوە كە ئەنجومەنی نوێنەران مافی دیاریكردن یاخود دواخستنی هەڵبژاردنەكانی هەیە.
جەختیشیكردەوە، ڕێگە بەدواخستنی هەڵبژاردن و یەكلایی كردنەوەی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە ڕێگەی دەنگدانی نهێنیەوە نادەن، چونكە دەنگدانی نهێنی بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەو پرسە شكستی هێنا.
خوێندراوەتەوە457