بەغداد: دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەردەوامە
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگاكان بەردەوامە و ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسییەكان لەسەر ئەو پرسە بەردەوامە.
پاش نزیكەی كاتژمێرێك دواخستنی لە وادەی دیاریكراوی خۆی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی نزیكەی 230 پەرلەمانتار دەستیپێكرد.
بەپێی زانیاریەكان تاكو ئێستا ڕێككەوتن لەسەر دیاریكردنی وادەی بەرێوەچونی هەڵبژاردنەكان نەكراوە، بەڵام لە دانیشتنەكەدا پێشنیاركراوە، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام بدرێـت و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دوابخرێت.
هاوكات سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران داوای لە دادگای فیدراڵی كردووە بەپێی دەستور دەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریبكات سەبارەت بەوەی كە دەتوانێت هەڵبژاردنەكان دوابخات یان نا.
خوێندراوەتەوە535