دەوڵەتی یاسا: ئەمریكا هەوڵی دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەكانی عێراق دەدات
پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا لەبارەی دەستێوەردانی ئەمریكا لە هەڵبژاردنەكانی عێراق هۆشداری دەدات.
عەواتیف نیعمە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندوە، ئاماژەكانی دەستێوەردانی ئەمریكا لە هەڵبژاردنەكانی عێراق دەركەوتون ئەوەش لەڕێگەی ئەو بەیاننامەیەوە كە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد بڵاویكردەوە.
ڕاشیگەیاندوە، ئەمریكا زەمینەسازی دەكات بۆ یاریكردن بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو.
رۆژی پێنج شەممە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد لە بەیاننامەیەكدا پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەربڕی و ئاشكراشیكرد، ئەمریكا شەش ڕاوێژكار ڕەوانەی عێراق دەكات بۆ هاوكاریكردنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان.
لەو بارەیەوە عەواتیف نیعمە ڕایگەیاندوە، ئەگەر ڕێگە بەو ڕاوێژكارانە بدرێت دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەكاندا بكەن، ئەوا گومان لە پاكی و شەرعیەتی پرۆسەی هەڵبژاردن دەكرێت.
خوێندراوەتەوە498