عێراق

عێراق: ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنەكان كۆدەبێتـەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوەو تەوەری سەرەكی دانیشتنەكەش یەكلایی كردنەوەی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاكانە.

كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران لە كاتێكدایە، رۆژی پێنج شەممەی رابردوو  ئەنجومەنەكە شكستی هێنا لە دیاریكردنی رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان، ئەوەش دوای ئەوەی نوێنەرانی پێكهاتەی سوننەكان و پارتی یەكێتی داوای دواخستنیان كرد، بزوتنەوەی گۆڕان و شیعەكان سوربون لەسەر ئەوەی لە وادەی خۆیدا بكرێت، دواتریش بەهۆی تێكچوونی نیسابی یاساییەوە دانیشتنەكە بۆ ئەمڕۆ هەڵگیرا.

وادەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق  ناكۆكی لەسەرە و بۆتەجێی مشتومڕی نێوان لایەنەكان، فراكسیۆنی گۆڕان و هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەكان دژی دواخستنی هەڵبژاردنەكانن و نوێنەرانی پێكهاتەی سوننە و پارتی و یەكێتی داوای دواخستنی دەكەن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە402