وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی عێراق ده‌كات
سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌سه‌رداوای هاوتا عێراقیه‌كه‌ی بووه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌رۆك وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه..
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند بڕیاره رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ سه‌ردانی عێراق بكات و له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری هاوتا عێراقیه‌كه‌ی و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران كۆببێته‌وه، و ره‌وشی عێراق و په‌یوه‌ندی ئه‌نكه‌ره و به‌غداد تاوتوێ بكه‌ن، سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا وتیشی له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌دا چاوش ئۆغلۆ چاوی به‌ژماره‌یه‌ك سیاسه‌تمه‌داری توركمان ده‌كه‌وێت، سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌سه‌ر بانگهێشتی هاوتا عێراقیه‌كه‌یه‌تی.
خوێندراوەتەوە480