یونیسێف: به‌هۆی شه‌ڕی دژی داعشه‌وه یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار منداڵی عێراقی ئاواره‌بوون
یونیسێف: 2 ملیۆن و 600 هه‌زار عێراقی ئاواره‌بوون
رێكخراوی یونیسێف رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی شه‌ڕی دژی داعشه‌وه یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار منداڵی عێراقی ئاواره‌بوون و چوارملیۆن منداڵیش پێویستیان به هاوكاری هه‌یه..
پیته‌ر هۆكینز نوێنه‌ری یونیسێف له عێراق رایگه‌یاند دوو ملیۆن و 600 هه‌زار عێراقی به‌هۆی شه‌ڕی دژی داعشه‌وه ئاواره‌بوون و نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ش منداڵن.
ده‌شڵێت یونیسێف هاوكاری ئه‌و منداڵانه ده‌كات كه گومان ده‌كرێت ئینتیمایان بۆ داعش هه‌بێت و ئێستا ده‌ستبه‌سه‌رن له رێگه‌ی دابینكردنی هاوكاری و یارمه‌تی یاسایی.
به‌رێوه‌به‌ری به‌شی هه‌رێمی رێكخراوه‌كه‌ش رایگه‌یاند هه‌رچه‌نده شه‌ڕ له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كۆتایی هاتووه به‌ڵام ته‌نها له‌م هه‌فته‌یه‌دا سێ ته‌قینه‌وه له به‌غدا ڕویانداوه و به‌هۆی توندوتیژیه‌كانه‌وه ته‌نها منداڵان ناكوژرێن یان كه‌مئه‌ندام بن، به‌ڵكو خوێندنگا و نه‌خۆشخانه و ماڵه‌كانیش وێرانده‌بن ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ونی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت.
خوێندراوەتەوە349