پرتوگال: تۆمه‌تی كوشتن ئاراسته‌ی دوو كوڕی باڵیۆزی پێشووی عێراق ده‌كرێت
تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتن ئاراسته‌ی دوو كوڕی باڵیۆزی پێشووی عێراق له پرتوگال ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی 2016 به‌توندی ده‌ستدرێژییان كردوه‌ته سه‌ر گه‌نجێكی ئه‌و وڵاته.
وه‌زاره‌تی دادی پرتوگال رایگه‌یاند ئه‌و دوو كوڕه‌ی باڵیۆزی پێشووی عێراق تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتن‌یان ئاراسته‌كراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له 17ی ئابی ساڵی 2016 له ناوچه‌ی پۆنتی سور له ناوه‌ڕاستی پرتوگال هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر گه‌نجێك و به توندی لێیانداوه و به بێهۆشی به‌جێیانهێشتووه.
وه‌زاره‌تی دادی پرتوگال راشیگه‌یاند دوای ئه‌و ده‌ستدرێژییه لێكۆڵینه‌وه‌ی له و دووكه‌سه ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی دیپلۆماتییان هه‌یه ده‌ستگیرنه‌كراون.
سه‌عد محه‌مه‌د ره‌زا باڵێۆزی عێراق له پرتوگال دوای ئه‌و رووداوه له 2017دا ده‌ستبداری پۆسته‌كه‌ی بوو، كوڕه‌كانیشی جه‌ختده‌كاته‌وه كه له‌و رووداوه‌دا ته‌نها به‌رگریان له‌خۆیان كردووه و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرشیانكراوه‌ته‌سه‌ر.
خوێندراوەتەوە1089