عێراق

پەرلەمانتارێك: ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتی دواخستنی هەڵبژاردنی نیە

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتی دواخستنی هەڵبژاردنی نیە.

سەلیم شەوقی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەوڵەكانی دواخستی هەڵبژاردن لە مانگی ئایارەوە بۆ مانگی كانوونی یەكەم نادەستوریە و پێچەوانەی یاسایە.

ڕوونیشیكردەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەسەڵاتی دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی نیە،  پەسەندكردنی وادەی بەڕێوەچونی هەڵبژادنیش لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە تەنها ڕێوشوێنێكی شكڵیە.

سەلیم شەوقی كە هاوكات ئەندامی هاوپەیمانی نیشتیمانیە ڕایگەیاند، هاوپەیمانێتیەكەیان دژی دواخستنی هەڵبژاردنە و  هەر بڕیارێكیش لەو شێوەیەش بدرێت، لە دادگای فیدراڵی تانەی لێ‌ دەدەن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە379