شه‌پۆلێكی خۆڵبارین ڕوو له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌كات
شه‌پۆلێكی خۆڵبارین و ره‌شه‌بای به‌هێز روو له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌كات، كه‌شناسی هۆشداریی ده‌دات له ئه‌گه‌ری هه‌وره بروسكه‌ی به‌هێز.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند: شه‌پۆلێكی ره‌شه‌با و خۆڵبارین رووی له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق كردوه و ئه‌گه‌ری بارانبارینی پچڕپچڕیش له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌یه.
كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، خێرایی ئه‌و ره‌شه‌بایه‌ی رووی له عێراق كردوه، گه‌یشتوه‌ته زیاتر له 50 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و شه‌پۆله‌كه به ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی وڵات ده‌چێت.
رونیشكراوه‌ته‌وه، به‌هۆی ره‌شه‌با و بارانبارینه‌وه، پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك داده‌به‌زێت و له ناوچه‌كانی باكوریش ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه به‌ڕێژه‌ی جیاواز.
كه‌شناسیی عێراق راشیگه‌یاندوه، شه‌پۆله‌كه ده‌بێته هۆی هه‌وره‌بروسكه‌ی به‌هێز له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك، له هه‌رێمی كوردستانیش باران ده‌بارێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.
خوێندراوەتەوە5348