به‌غداد: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شكستی هێنا له دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن
به‌هۆی بایكۆتی فراكسیۆنی گۆڕانه‌وه دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نیسابی یاسایی له‌ده‌ستدا
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق شكستی هێنا له دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی نیسابی یاساییه‌وه.
بڕیاربوو له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یه‌كلایی بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌شێك له په‌رله‌مانتاران داوای شه‌ش مانگ دواخستنی هه‌ڵبژاردنیان كرد و 148 په‌رله‌مانتاریش داوایانكرد دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنیه‌وه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی دژی ئه‌و پرۆسه‌یه وه‌ستانه‌وه و بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد، به‌ڵام دواتر به‌هۆی بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی فراكسیۆنی گۆڕانه‌وه نیسابی یاسایی شكێنرا و ته‌نها 123 په‌رله‌مانتار به‌شداریان له ده‌نگدانه‌كه‌دا كرد، بۆیه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنه‌كه‌ی بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دواخست.
خوێندراوەتەوە459