چاوه‌شئۆغڵو: دروستكردنی هێزێك له رۆژئاوا زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ واشنتۆن ده‌گه‌یه‌نێت
مه‌ولود چاوه‌ش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: متمانه‌یان به ئه‌مریكا نه ماوه‌و واشنتۆن به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه به‌ڵێنه‌كانی له‌باره‌ی مه‌نبه‌ج و ره‌قه نه‌بردووه‌ته‌سه‌ر.
له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن تورك چاوه‌ش ئۆغڵو وتی: دروستكردنی هێزێك له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له رۆژئاوا زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ واشنتۆن ده‌گه‌یه‌نێت.
وتیشی: بۆ به‌كارهێنانی ئاسمانی سوریا له‌گه‌ڵ ئێران و روسیا گفتوگۆ ده‌كه‌ن. داوای له‌مۆسكۆ كرد دژی هه‌ر هێرشێكی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین نه‌وه‌ستێته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆك ئه‌ركانی توركیا و سه‌رۆكی میت به‌سه‌ردانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌ره‌و مۆسكۆ به‌ڕێكه‌وتن.
لێدوانه‌كه‌ی ئۆغڵو له‌كاتێكدایه سوپای توركیا ده‌ستیكردوه به تۆپبارانكردنی گونده سنوریه‌كانی كانتۆنی عه‌فرین‌و له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانیشه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌فروتوناكردنی ئه‌و سوپای پاسه‌وانی سنوره كراوه كه ئه‌مریكا به‌نیازه له رۆژئاوا دروستی بكات.
خوێندراوەتەوە1245