عه‌بادی ئه‌م مه‌رجه‌ی له‌به‌رده‌م موچه‌خۆراندا هه‌ڵگرت
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مه‌رجی كارتی ده‌نگدان بۆ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و داوای لێكۆڵینه‌وه‌ش له نوسراوه‌كه‌ی ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند له‌كاتێكدا داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كارتی ده‌نگدان وه‌ربگرن بۆ پاراستنی دروستی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندی به خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه نیه، ده‌شڵێت سه‌رۆك وه‌زیران داوایكردوه لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاری ده‌ركردنی نوسراوه‌كه‌ی ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێت كه به‌پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادییه.
به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای ئه‌وه‌دێت كه ئه‌مرۆ ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له نوسراوێكدا داوای له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكان كردبوو موچه‌ی هیچ فه‌رمانبه‌رێك خه‌رج نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كارتی ده‌نگدانی پێنه‌بێت.
خوێندراوەتەوە14257