عێراق

به‌هۆی‌ ته‌واونه‌بوونی‌ ڕێژه‌ی‌ یاساییه‌وه‌ دانیشتنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران نه‌كرا

به‌هۆی‌ بایكۆتكردنی‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران كورد و سوننه‌وه‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌نجام نه‌درا.

ئه‌مین به‌كر،  ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌ KNNی‌ ڕایگه‌یاند،  به‌هۆی‌ ته‌واو نه‌بونی‌ ڕێژه‌ی یاساییه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بڕیاریدا دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆ بۆ سبه‌ینێ‌ هه‌ڵبگرێت.

ڕاشیگه‌یاند، بڕیاربوو ئه‌مرۆ  ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2018  بكات،  له‌كاتێكدا تێبینییه‌كانی‌ كورد و سوننه‌ له‌ پرۆژه‌ یاساكه‌دا له‌به‌رچاو نه‌گیراوه‌،  بۆیه‌ نوێنه‌رانی‌ هه‌ردوو پێكهاته‌كه‌  بایكۆتی‌ دانیشتنه‌كه‌یان كرد به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ڕێژه‌ی‌ یاسایی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ دانیشتنه‌كه‌ ته‌واو نه‌كرا.  


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە374