سوننه‌كان داوای دواخستنی هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن
هاوپه‌یمانی یه‌كێتی هێزه عێراقییه‌كان داوای داواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ.
میدیاكانی عێراق له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویانكردوه، هاوپه‌یمانی یه‌كێتی هێزه عێراقییه‌كان كه نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی سوننه ده‌كات به نیازه له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشنیارێك بخاته‌ڕوو بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ.
به گوێره‌ی ناوه‌رۆكی ئه‌و پێشنیازه هاوپه‌یمانی یه‌كێتی هێزه عێراقیه‌كان داوایكردووه له‌و ماوه‌یه‌دا تۆماری ده‌نگده‌ران نوێ‌بكرێته‌وه و هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی بایۆمه‌تری هه‌ڵبژاردن ته‌واوبكرێت و حكومه‌تیش پلانێكی ستراتیژی دابنێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان.
خوێندراوەتەوە386