عێراق

برێت مه‌كگۆرك: پشتیوانیه‌كانمان بۆ عێراق به‌رده‌وامده‌بێت

برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری‌ تایبه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی‌ پشتیوانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ  عێراق ده‌كاته‌وه‌.

نوسینگه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق بڵاویكرده‌وه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ پێشوازی‌ له‌ برێت مه‌كگۆرك كردوه‌  و هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی‌ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان نێوان به‌غدا و واشنتۆن كردوه‌، هه‌ره‌وه‌ها جه‌خت له‌ هه‌ڵوێستی‌ نه‌گۆڕی‌ ئه‌مریكا بۆ پشتیوانكردن له‌ عێراق كرایه‌وه‌.  

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ نوسینگه‌ی‌ عه‌بادی‌، مه‌كگۆرك جه‌ختیكردومه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كرده‌وه‌، كه‌ خۆی‌ له‌ پشتیوانیكردن له‌ پارێزگاریكردن له‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش و سه‌قامگیری‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و په‌له‌كردن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان ده‌بینیـَته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە402