لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری بانگهێشتی به‌رپرسانی ئه‌منیی به‌غداد ده‌كات
چه‌ند رۆژێك پێش ته‌قینه‌وه‌كانی شاری به‌غداد، ده‌زگای هه‌واڵگری، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی له هێرشی تیرۆریستی ئاگادار كردۆته‌وه، لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریش بانگهێشتی به‌رپرسه ئه‌منییه‌كان ده‌كات.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، كه میدیاكانی عێراق بڵاویانكردۆته‌وه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق، هۆشداریی داوه‌ته ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غداد، كه مه‌ترسیی هێرشی تیرۆریستی له ئارادایه.
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا داوا له فه‌رمانده و هێزه ئه‌منییه‌كان كراوه، چاوكراوه بن و رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر، بۆ رێگرتن له هه‌ر هێرشێكی تیرۆریستی.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كانیش لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریداوه، به‌رپرسانی ئه‌منیی شاری به‌غدادی پایته‌خت بانگهێشت بكات.
ئه‌ندامانی لیژنه‌كه رایانگه‌یاندوه، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون پێكده‌هێنن، به ئامانجی هاوكاریكردنی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كه‌لێنه‌كان.
خوێندراوەتەوە845