وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا
ڕیكس تیله‌رسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق.
نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، شه‌وی ڕابردوو عه‌بادی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له ڕیكس تیله‌رسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه پێگه‌یشتوه و تێیدا تیله‌رسۆن پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی عێراقیه‌كان كردوه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران.
له به‌شێكی تری په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا تیله‌رسۆت جه‌ختیكردوه‌ته‌وه له‌به‌رده‌وامبونی پشتیوانیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌وڵه‌كانی عێراق له‌پێناوی گه‌ڕانده‌وه‌ی ئارامی و ئاسایش و ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئه‌نجامدانی چاكسازی.
هه‌روه‌ها تیله‌رسۆن به عه‌بادی ڕاگه‌یاندوه، ئه‌مریكا متمانه‌ی به‌توانای عێراقییه‌كان هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر به‌یه‌كجاری.
خوێندراوەتەوە491