هاوپه‌یمانی فه‌تح: نابین به به‌شێك له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا
سه‌ركرده‌یه‌كی ڕێكخراوی به‌در یه‌كگرتنی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕه‌تده‌كاته‌وه.
كه‌ریم نوری سه‌ركرده له ڕێكخراوی به‌در له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، كشانه‌و ه‌ی پێكهاته‌كانی هاوپه‌یمانی فه‌تح له هاوپه‌یمانی سه‌ركه‌وتن به‌مانای ئه‌وه نایه‌ت، كه هاوپه‌یمانی فه‌تح بچێته ناو هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی
جه‌ختیشكرده‌وه، ئه‌و هه‌ولاَنه‌ی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه دوورن له ڕاستیه‌وه.
ئه‌و لێدوانه‌ی كه‌ریم نوری دوای ئه‌وه دێت، كه دوێنێ دووشه‌ممه هاوپه‌یمانی فه‌تح له هاوپه‌یمانی سه‌ركه‌وتن كشایه‌وه كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
خوێندراوەتەوە424