سعودییه پشتیوانیی خۆی بۆ عێراق ده‌رده‌بڕێت
به‌رپرسانی باڵای سعودییه، ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا ده‌كه‌ن و جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، حكومه‌تی ریاز پشتیوانیی له حكومه‌ت و گه‌لی عێراق ده‌كات و ئاماده‌ی پێشكه‌شكردنی هه‌ر جۆره هاوكارییه‌كه.
له بروسكه‌یه‌دا بۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق، شا شه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پاشای سعودییه، ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدای پایته‌ختی ئیدانه‌كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هێرشه تیرۆریستییه‌كان ته‌نها زیان نین بۆ سه‌ر عێراق، به‌ڵكو زیانن بۆ سه‌ر ته‌واوی گه‌لانی ناوچه‌كه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ی پێشكه‌شكردنی هه‌ر جۆره هاوكارییه‌كه بۆ حكومه‌ت و گه‌لی عێراق له پێناو كۆنترۆڵكردنی ره‌وشی ئه‌منی و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنیشینی سعودییه رایگه‌یاندوه، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و گه‌لی عێراقدایه له جه‌نگی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆردا.
هێرشه‌كانی سه‌ر به‌غداشی ئیدانه‌كردوه و به‌كارێكی قێزه‌ون و ترسنۆكانه وه‌سفیكردوه.
خوێندراوەتەوە395