سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و توركیا به ته‌له‌فۆن چه‌ند پرسێكیان تاوتوێكرد
له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هاوتا توركیه‌كه‌ی گفتوگۆیان له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان به‌غداد و ئه‌نكه‌ره له بواری وزه و چه‌ند بوارێكی دیكه‌دا كرد.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و بن عه‌لی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا گفتوگۆیان له‌باره‌ی پرسی ئیداره‌دانی ئاوه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و دابینكردنی ئاوی زیاتر بۆ عێراق له‌لایه‌ن توركیاوه كردووه.
له به‌شێكی تری په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نێوانیاندا، یه‌ڵدرم، جه‌ختیكردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و توركیا بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر.
به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوریی و بارزگانیه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نكه‌ره و به‌شداریكردنی كۆمپانیاكانی توركیا له وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراقدا به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی نێوان عه‌بادی و یه‌ڵدرم بووه.
خوێندراوەتەوە299