عێراق

هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی‌ هادی‌ عامری‌ له‌ هاوپه‌یمانێتی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ كشایه‌وه‌

سه‌رچاوه‌یه‌ك: عه‌بادی‌ مه‌رجی‌ قورسی‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ هاوپه‌یمانێتی‌ سه‌ركه‌وتن داناوه‌‌

هاوپه‌یمانێتی‌ فه‌تح كه‌ هادی‌ عامری‌ ئه‌مینداری‌ رێكخراوی‌ به‌در سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كات به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه‌ له‌ هاوپه‌یمانی‌ سه‌ركه‌وتن كشایه‌وه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كات.

عامر فایز سه‌رۆكی‌ گردبوونه‌وه‌ی‌ دادپه‌روه‌ریی و  یه‌كێتی‌  رایگه‌یاند هاوپه‌یمانی‌ فه‌تح به‌ هه‌موو كوتله‌كانییه‌وه‌ له‌ هاوپه‌یمانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ كشاوه‌ته‌وه‌ و به‌ لیستێكی‌ جیا به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگاداریش به‌ ماڵپه‌ڕی‌ سۆمه‌ریه‌ نیوزی‌ راگه‌یاند عه‌بادی‌ مه‌رجی‌ قورسی‌ بۆ به‌شداربوونی‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی‌ داناوه‌ و جه‌ختیكرده‌وته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت كوتله‌كان كه‌سانی‌ به‌ توانا و دوور له‌ به‌شبه‌شێنه‌ تایفی‌ بۆ لیسته‌كه‌ كاندید بكه‌ن و پشتگیریش له‌و رێوشوێنانه‌ بكه‌ن كه‌ دژی‌ گه‌نده‌ڵكاران گیراونه‌ته‌به‌ر.

هاوپه‌یمانی‌ فه‌تح كه‌ هادی‌ عامری‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كات پێكدێت له‌ رێكخراوی‌ به‌در و عه‌سائیبی‌ ئه‌هلی‌ حه‌ق و ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامیی‌ و به‌شێكی‌ زۆری‌ گروپه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە451