عێراق

سه‌رچاوه‌یه‌ك: چه‌ند كوتله‌یه‌ك له‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی‌ عه‌بادی‌ ده‌كشێنه‌وه‌

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق و سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ سه‌ركه‌وتن مه‌رجی‌ قورس بۆ به‌شداربووانی‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی‌ داده‌نێت و به‌و هۆیه‌وه‌ چه‌ند كوتله‌یه‌ك له‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ ده‌كشێنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار له‌ ماڵپه‌ڕی‌ سۆمه‌ریه‌ نیوزی‌ راگه‌یاند هه‌ریه‌ك له‌ رێكخراوی‌ به‌در و بزوتنه‌وه‌ی‌ عه‌سائیبی‌ ئه‌هلی‌ حه‌ق و كوتله‌ی‌ سادقون له‌ هاوپه‌یمانێتی‌ سه‌ركه‌وتن كشاونه‌ته‌وه‌ كه‌ عه‌بادی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كات.

ئاشكراشیكرد عه‌بادی‌ مه‌رجی‌ بۆ به‌شداربوونی‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت كه‌سانی‌ به‌ توانا و دوور له‌ به‌شبه‌شێنه‌ تایفی‌ بۆ لیسته‌كه‌ كاندید بكه‌ن و پشتگیریش له‌و رێوشوێنانه‌ بكه‌ن كه‌ دژی‌ گه‌نده‌ڵكاران گیراونه‌ته‌به‌ر.

كوتله‌ی‌ سادقونیش له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند له‌به‌ربوونی‌ چه‌ند كوتله‌ و كه‌سایه‌تییه‌كی‌ تۆمه‌تبار به‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی‌ عه‌بادی‌ كشاونه‌ته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1369