ئه‌و لیستانه‌ی موقته‌دا سه‌در پشتیوانی لێده‌كات
موقته‌دا سه‌در سه‌رسوڕمانی خۆی له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت، پشتیوانی له‌و لیستانه ده‌كات كه به‌شبه‌شێنه‌ی تائیفی تێده‌په‌ڕێنن.
موقته‌دا سه‌در، ئه‌مینداری ره‌وتی سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، سه‌ریان سوڕماوه له‌وه‌ی كه حه‌یده‌ر عه‌بادی كردوویه‌تی، كه هه‌مووان گومانیان وابووه ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س ده‌بێت داوای نیشتیمانی بوون و چاكسازی ده‌كات.
سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، پشتیوانی له هیچ لیست و قه‌واره‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن ناكات، تا به‌شبه‌شێنه‌ی تائیفی تێنه‌په‌ڕێنێت و كاندیده‌كانی خه‌ڵكانی ته‌كنۆكراتی سه‌ربه‌خۆ نه‌بن، دوور له حزبایه‌تی و تائیفی بۆ به‌هێزكردنی عێراق.
خوێندراوەتەوە1175