عێراق

كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی عه‌بادی

دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی له‌گه‌ڵ به‌پرسانی ئه‌منی و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی به‌غدا ئه‌نجامدا.

به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، دوو ته‌قینه‌وه‌ی‌ خۆكوژیی‌ له‌ناوڕاستی‌ شاری‌ به‌غدا روویاندا و به‌ پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان تا ئێستا كوژرانی‌ 26 كه‌س و برینداربوونی‌ 95 كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌و راگه‌یاندراوه‌ی په‌یجی فه‌رمی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان عێراق بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، بڕیار وایه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین بڕیاری له‌باره‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌و رێگری كردن له‌ كاری تیرۆریستی ده‌ربكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ژیانی هاوڵاتیانی به‌غدا و عێراق بپارێزرێت.

هه‌ر چه‌نده‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق كۆتاییهاتنی‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ ڕێكخراوی‌ داعش له‌عیراق ڕاگه‌یاندووه‌, به‌ڵام ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ شاری‌ به‌غداو شارو ناوچه‌ جیاكانی‌ عیراق ته‌قینه‌وه‌ی‌ خوێناویی‌ به‌خۆوه‌ ده‌بینێت, چاودێرانیش به‌ئاماژه‌یه‌كی‌ مه‌ترسیداری‌ داده‌نێن بۆ بونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ شانه‌ی‌ نوستوی‌ داعش له‌عیراق.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە6683