عه‌مار حه‌كیم مه‌رجه‌كانی بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاشكراده‌كات
عه‌مار حه‌كیم نیشتیمانیی بوون و كاندیدی گه‌نج و به‌رنامه‌یه‌كی جددی بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات ده‌كاته مه‌رج بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو ڕه‌وتی حیكمه‌وه كه عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، رایگه‌یاندوه، حه‌كیم تێگه‌یشتنی خۆی بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی یان چوونه ناو هاوپه‌یمانی سه‌ركه‌وتن كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، خستووه‌ته‌ڕوو، به‌جۆرێك كه نیشتیمانیی بوون و كاندیدكردنی كه‌سانی گه‌نج و به‌رنامه‌یه‌كی جددی بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق، ببنه سێگۆشه‌یه‌كی زێڕین بۆ بنه‌ماكانی پێكهێنانی هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌ك.
لای خۆیه‌وه جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاندووه، گفتوگۆكان سه‌باره‌ت به فراوانكردنی هاوپه‌یمانی سه‌ركه‌وتنی عێراق به‌رده‌وامه و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه هه‌ریه‌كه له موقته‌دا سه‌در و عه‌مار حه‌كیم بچنه ناو هاوپه‌یمانییه‌كه‌وه بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
خوێندراوەتەوە1281