عێراق

عەبادی پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەكی بۆ بەشداریكردنی هەڵبژاردن راگەیاند

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێكهێنانی ئیئتیلافێكی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند و داوا لە لایەنەكان دەكات بەشداری تێدا بكەن.

ئەو ئیئتیلافەی كە عەبادی دروستیكردوە ناوی نەسرە واتە سەركەوتن، وەكو خۆی دەڵێ ئیئتیلافێكی دور لە تائیفییە و هەنگاو بۆ پاراستنی سەركەوتن و قوربانی شەهیدەكان و روبەڕبونەوەی گەندەڵی و پشك پشكێنە دەنێت.
عەبادی لە بەیاننامەیەكدا پێكهێنانی هاوپەیمانێتیەكەی راگەیاند و داوای لە هەمو لایەنە سیاسییەكانی عێراق كرد بەشداری تێدا بكەن.

بەپێی زانیارییەكان هاوپەیمانی فەتح كە هادی عامری ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر سەرۆكایەتی دەكات و ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بە سەرۆكایەتی هومام حەمودی و چەند لایەنێكی تر لەخۆدەگرێت، یەكێكە لە پێكهێنەرە سەرەكییەكانی ئیئتیلافەكەی حەیدەر عەبادی.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە991