عێراق

نوری مالیكی: حزبی دەعوە دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەكاتەوە

حزبی دەعوەی ئیسلامی لیژنەیەكی باڵای پێكهێناوە بۆ پاڵپشتیكردنی هەردو ئیئتیلافەكەی نوری مالیكی و حەیدەر عەبادی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا. 

لە بەیاننامەیەكدا نوری مالیكی رایگەیاند، حزبی دەعوە پەیوەستە بە بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە وادەی دەستوری خۆیدا و هەموو هەوڵەكان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەكاتەوە.

مالیكی ئاماژەی بەوەكرد، حزبی دەعوە بڕیاریداوە بە دو ئیئتیلاف بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاكان بكات، بۆیە حزب لیژنەیەكی باڵای پێكهێناوە بۆ پشتیوانیكردنی هەردو ئیئتیلافەكە لە هەڵبژاردندا.

دابەشبونی حزبی دەعوە بەسەر دو ئیئتیلافدا بەهۆی ناكۆكی نێوان نوری مالیكی و حەیدەر عەبادییەوەی لێكدانەوەی جیاوازی بۆ دەكرێت، هەندێك دەڵێن حزبەكە لاواز دەكات، هەندێكی تر دەڵێن بەهێزی دەكات و وا دەكات هەردولا زۆرترین دەنگ كۆبكەنەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە745