ئه‌و هاوپه‌یمانێتییانه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان به‌هێزه
زۆرێك له‌و هاوپه‌یمانێتییانه‌ی كه لایه‌ن شیعه و سوننه‌كانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو پێكیانهێناوه هاوپه‌یمانێتی ناسه‌قامگیرن و ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان به‌هێزه، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ كه‌می كات له‌به‌رده‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه پێشبینیده‌كرێت له‌رێگه‌ی ده‌ركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه جارێكی تر ده‌رفه‌تی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی نوێ بخرێته‌به‌رده‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه.
"هاوپه‌یمانێتییه سیاسییه‌كانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سروشتێكی كاتی‌یان پێوه دیاره و ره‌نگه به‌ر له به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه"، ئه‌مه قسه‌ی رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نییه.
رۆژی پێنج شه‌ممه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رگای وه‌رگرتنی ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داخست كه بڕیاری رۆژی 12 ی ئایار به‌ڕێوه‌بچێت، هێشتا كۆمسیۆن ناوی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیانه‌ی ئاشكرانه‌كردوه كه تۆماركراون، به‌ڵام میدیاكانی عێراق ناوی ژماره‌یه‌ك هاوپه‌یمانێتی سیاسیان ئاشكراكرد كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر هه‌ست به‌وه ده‌كرێت هاوپه‌یمانێتی له‌رزۆكن و ده‌كرێت له هه‌ر ساتێك‌دا هه‌ڵوه‌شێنه‌وه.
دیارترین ئه‌و هاوپه‌یمانێتیانه‌ی كه حزب و لایه‌نه شیعه‌كان دروستیانكردوه و ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان به‌هێزه:
یه‌كه‌م: هاوپه‌یمانێتی ره‌وتی سه‌در له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی و ره‌وته لیبڕاڵ و چه‌په‌كان
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در به‌ڵێنیداوه پشتیوانی له‌م لیسته هاوبه‌شه بكات، به‌ڵام پێكهاته‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه و كۆكردنه‌وه‌ی دژه‌كان نه‌گونجاوه و پێشبینی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كرێت.
دووه‌م: هاوپه‌یمانێتی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی
به‌هۆی هه‌وڵدانی بۆ كۆنترۆڵكردنی حه‌شدی شه‌عبی له‌ژێر چه‌تری ده‌وڵه‌تدا، عه‌بادی په‌یوه‌ندییه‌كی ناجێگری له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی ئه‌و هێزه‌دا هه‌یه، ئه‌مه وایكردوه ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی به‌هێز بێت، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش باس له‌وه ده‌كرێت عه‌بادی كه‌سایه‌تی كورد و چه‌ند لایه‌نێكی سوننیشی بانگهێشتی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی كردوه ده‌یه‌وێت دابه‌شبونی تایه‌فی تێپه‌ڕێنێت، ئه‌مه پێشتر تاقیكراوه‌ته‌وه، ئه‌م جۆره هاوپه‌یمانێتیانه له دۆخی ئێستای عێراقدا به‌رده‌وام ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان به‌هێزه.
هاوپه‌یمانێتی هێز و لایه‌نه سونییه‌كانیش به‌دوور نیه له ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ناكۆكی و نه‌گونجانی هه‌ندێك له پێكهاته‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییانه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سوننه‌كان به‌دوو هاوپه‌یمانێتی به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن كه هه‌ردووكیان هاوپه‌یمانێتی ناسه‌قامگیرن و ده‌كرێت له هه‌ر ساتێك‌دا هه‌ڵوه‌شێنه‌وه.
یه‌كه‌م: هاوپه‌یمانێتی نێوان ئوسامه نوجێفی و خه‌میس خه‌نجه‌ر و چه‌ند لایه‌نێكی تر
زانیارییه‌كان باس له ناكۆكی نێوان خه‌میس خه‌نجه‌ر ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئوسامه نوجێفی، ئه‌مه‌ش وایكردوه پێشبینی ئه‌گه‌ری لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه بكرێت له هه‌ر ساتێك‌دا.
دووه‌م: هاوپه‌یمانێتی نێوان سه‌لیم جبوری و ئه‌یاد عه‌لاوی و ساڵح موتله‌گ
سه‌لیم جبوری نزیكه له حزبی ئیسلامی عێراقه‌وه، ئه‌یاد عه‌لاوی عه‌لمانییه‌كی شیعه‌یه، ساڵح موتڵه‌گ عه‌ره‌بێكی سوننه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته، ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه ره‌نگاو ره‌نگی زۆری تێدایه، به‌ڵام پێشتر و له هه‌ڵبژاردنی 2010 دا ئه‌م ئه‌زمونه تاقیكراوه‌ته‌وه و ده‌نگده‌ران هه‌ر له‌سه‌ر پێكهاته‌ی سوننه ئه‌ژماری ده‌كه‌ن.
هۆكاری دروستبونی ئه‌م جۆره هاوپه‌یمانێتییه له‌رزۆكانه بۆ كه‌می كات له‌به‌رده‌م سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه پێشبینیده‌كرێت جارێكی تر ده‌رگای هاوپه‌یمانێتی نێوان لایه‌نه‌كان بكرێته‌وه یاخود ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردن ده‌ربكات كه رێخۆشكه‌ر بێت بۆ هاتنه‌ئارای هاوپه‌یمانێتی نوێ.
سه‌رباری ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوتری عێراقه‌وه رۆڵی ئێران و ئه‌مریكا له‌باره‌ی دیاریكردنی نه‌خشه‌ی سیاسی عێراقه‌وه تاڕاده‌یه‌ك نارونه.
زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئێرانییه‌كان ده‌یانه‌وێت هاوپه‌یمانێتییه‌كی به‌هێز له‌نێوان نوری مالیكی و حه‌شدی شه‌عبی دروست بكه‌ن، ئه‌مریكییه‌كانیش خوازیاری مانه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ خولی دووه‌م.
خوێندراوەتەوە909