حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیی عێراق به دوو لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات
حزبی ده‌عوه‌ی عێراق به دوو لیستی جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات و لیستێكیان حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و ئه‌وه‌ی تر له‌لایه‌ن نوری مالیكی جێگری سه‌رۆك كۆماره‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
عه‌لی عه‌لاق سه‌ركرده له حزبی ده‌عوه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند سه‌ركردایه‌تی ده‌عوه ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی نوری مالیكی و حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبوه‌ته‌وه و بڕیاریداوه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا بكات و حه‌یده‌ر عه‌بادیش سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی سه‌ركه‌وتن و چاكسازی بكات.
عه‌لاق ئاشكراشیكرد ئاماده‌بووانی كۆبونه‌وه‌كه رێككه‌وتوون كه حزبی ده‌عوه سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو لیسته‌كه بكات و له هاوپه‌یمانی تردا به‌شداری نه‌كات و كۆمسیۆنیشیان له‌و بڕیاره ئاگاداركردوه‌ته‌وه به ئیمزای هه‌موو سه‌ركرده‌كانی حزبی ده‌عوه.
خوێندراوەتەوە1087