عێراق

كۆچی نێودەوڵەتی: زیاتر لە سێ ملیۆن ئاوارەی ناوخۆی عێراق گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان

دەستەی ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی لە عیراق ئاشكرای دەكات سێ ملیۆن و 200 هەزار ئاوارە گەڕاونەوتەوە شوێنی خۆیان, خەڵكانێكی دیكەش بەهۆی وێرانكارییەكان و چەند هۆكارێكی دیكەوە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە  ماڵ و حاڵی خۆیان. 

دەستەكە ئاشكرایكردووە, بەهۆی باشبونی دۆخی ئەمنیی ناوچە كۆنترۆڵكراوەكان و  وەدەرنانی داعش, لەدوای 2013ەوە ئەوە یەكەمجارە ژمارەی گەڕاوەكان لە ئاوارەكان زیاتر بێت لە عیراق, دەشڵێت هێشتا دوو ملیۆن و 600 هەزار كەس لە ئاوارەییدان.
 
دەستەی ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتیی لە عیراق ڕاشیگەیاندووە, ملیۆنێك و 200 هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەكانیان لە پارێزگای ئەنبار, 975 هەزار كەسیش بۆ ماڵ و حاڵیان لە پارێزگای نەینەوا, 460 هەزار كەسیش بۆ پارێزگای سەڵاحەدین, ناوچە جیاكانی ئەو سێ پارێزگایەشی بە زەرەرمەندترین سێ پارێزگای عیراق داناوە لەدەرەنجامی شەڕی داعشدا. 
   
 

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە453