عێراق: شیعه‌كان به‌چه‌ند لیستێك به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌كه‌ن
میدیاكان: پێده‌چێت ژماره‌یه‌ك هێز و لایه‌ن بچنه پاڵ لیسته‌كه‌ی عه‌بادی
جیاواز له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووی عێراق پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كانی سه‌ربه‌پێكهاته‌ی شیعه له چوارچێوه‌ی چه‌ند هاوپه‌یمانێتیه‌كی جیاوازدا ده‌چنه ناو كبێڕكێی هه‌ڵبژارده‌كانی مانگی ئایاری داهاتوه‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانیش جیاواز له حزبی ده‌عوه به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كات، به‌شێك له سوننه‌كانیش به‌پێكهێنانی هالوپه‌یمانَتیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌چنه ناو كێبركێی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
به‌تێڕوانین له‌و هاوپه‌یمانێتیانه‌ی بۆ به‌شداریكردن هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێكهێنراون، پێده‌چێت نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردابێت، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و پارته سیاسیانه‌ی له چوارچێوه‌ی یه‌ك لیستدا به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا ده‌كرد، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌سه‌ر لیست و هاوپه‌یمانێتی جیاوازدا دابه‌شبوون ئه‌و دابه‌ش بوونه‌ش به ڕوونی به پارته سیاسیه‌كانی سه‌ربه پێكهاته‌ی شیعه‌وه دیاره.
ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی شیعه ده‌كه‌ن جیاواز له هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشوو كه له چوارچێوی هاوپه‌یمانی نیشتیمانیدا كۆببونه‌وه، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له چوارچێوه‌ی چه‌ند هاوپه‌یمانێتیه‌كدا ركابه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن، دیارترنیشیان هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسایه به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق كه له هه‌شت لایه‌نی سیاسی پێكدێت.
هه‌رچی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیشه به‌نیازی ڕاگه‌یاندنی لیستێكی سه‌ربه‌خۆیه، به‌پێی میدیاكانی عێراق عه‌بادی له‌م هه‌نگاو نوێیه‌دا به ته‌نها نیه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی و چه‌ند هێزێكی سیاسیش پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن، وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆر و تێپه‌ڕاندنی بیری تایه‌فه‌گه‌ری، عه‌بادی به‌نیازه لیسته‌كه‌ی به‌ناوی لیستی سه‌ركه‌وتن ڕابگه‌یه‌نێت.
بۆهه‌لبژاردنی داهاتو هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در له‌ژێر چه‌تری هاوپه‌یمانی یشتیمانی ده‌چێته ده‌ره‌وه و سه‌رۆكایه‌تی لیستێك ده‌كات به‌ناوی هاوپه‌یمانی فه‌تح كه له 15 لایه‌نی سیاسی وچه‌ند گروپێكی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی پێكدێت.
هه‌رچه‌نده پێشتر باس له‌وه ده‌كرا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی ببن به‌به‌شێك له‌م هاوپه‌یمانێتیه، به‌لاَم هه‌ر زوو سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له عه‌بادی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌تكرده و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیش تا ئێسات خۆی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه.
ڕه‌وتی سه‌دریش كه له لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه ڕێبه‌راتی ده‌كرێت تا ئێستا به ڕه‌سمی شێوازی به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ئاشكرا نه‌كردوه، به‌ڵام به‌پێی وته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، ئه‌و ڕه‌وته نابێت به به‌شێك له هیچكام له‌و هاوپه‌یمانێتیانه و به‌ته‌نها به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كات، هاوشێوه‌ی ڕه‌وتی سه‌در ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانیش كه له‌لایه‌ن عه‌مارحه‌كیمه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت تا ئێستا ئاشكرای نه‌كردوه كه به چ شێوازێك به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كات.
هه‌رچی لایه‌نه سیاسیه‌كانی سه‌ربه پێكهاته‌ی سونه‌شه، جگه له چه‌ند لایه‌نێك یان نه‌بێت ئه‌وانی دیكه په‌رته‌وازه‌ن و ئاشكرا نیه كه به چ شێوازێك ده‌چنه ناو كێبركێی هه‌ڵبژاردنه‌وه، ئه‌وه‌ی كه‌تا ئێستا ئاشكرایه پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌كه له نێوان سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ساڵح موته‌ڵگ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بیه له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق.
پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیانه ئاماژه‌ن بۆ لێكترازانی سیاسی گه‌وره به تایبه‌تی له‌نێو پێكهاته‌ی شیعه‌دا، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و لێكترازانه‌ش له‌پاش به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژارنه‌كان و له‌پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتوی حكومه‌تدا ڕوونتر ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و هێزانه له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هاوپه‌یمانێتی پێكنه‌هێننه‌وه.
خوێندراوەتەوە756