لوبنان و ئوردن به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه هه‌ڵاتووه‌كان ڕاده‌ستى عێراق ده‌كه‌نه‌وه
هه‌ردوو حكومه‌تی لوبنان و ئوردن بڕیاریانداوه به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كانی عیراق كه هه‌ڵاتوون به‌ره‌و ئه‌و دوو وڵاته, ڕاده‌ستی حكومه‌تی عیراق بكه‌نه‌وه.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق ڕایگه‌یاند, سه‌رۆكایه‌تی كۆماری لوبنان به مه‌رسومی ژماره 2097 كه كۆتایی مانگی ڕابردوو ده‌ریكردووه, فه‌رمانیكردووه به ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ه‌ی عه‌بدولفه‌لاح سودانی وه‌زیری پێشوتری بازرگانیی عیراق به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عیراق.
ڕاشیگه‌یاندووه, له‌ئێستادا ڕێوشوێنی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی وه‌زیری پێشوتری بازرگانیی كه داواكراوه له‌لایه‌ن دادگای عیراقیه‌وه به‌رده‌وامیی هه‌یه.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه, له ئوردنیش مه‌رسومێكی شاهانه ده‌رچوه‌و فه‌رمان ده‌دات به ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی زیاد قه‌تان ئه‌مینداری گشتیی پێشوو له وه‌زاره‌تی به‌رگریی به ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق.
خوێندراوەتەوە1099