چه‌ند گروپێكی حه‌شدی شه‌عبی هاوپه‌یمانێتییه‌ك پێكده‌هێنن
چه‌ند گروپێكی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، كه به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا ده‌كه‌ن، هاوپه‌یمانێتییه‌ك به‌ناوی فه‌تح راده‌گه‌یه‌نن، حه‌یده‌ر عه‌بادیش ره‌تیده‌كاته‌وه به‌شداریی له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌دا بكات.
بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، كه گروپێكی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبییه رایگه‌یاند: چه‌ند گروپێكی حه‌شدی شه‌عبی، هاوپه‌یمانێتییه‌كیان پێكهێناوه و پێكه‌وه به‌شداریی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌ن.
نه‌عیم عه‌بودی وته‌بێژی عه‌سائیب ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، هه‌ریه‌كه له عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و رێكخراوی به‌در و كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵا و كه‌تیبه‌كانی سه‌یدو شوهه‌دا، پێكه‌وه به‌شداری هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان كردوه.
هه‌رچه‌نده عه‌بودی رایگه‌یاندوه، كه حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیرانیش ده‌چێته ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له عه‌بادی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی ره‌تكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، عه‌بادی به‌لیستی سه‌ركه‌وتن و چاكسازیی ده‌چێته پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه.
خوێندراوەتەوە874