حزبی ده‌عوه به سه‌رۆكایه‌تیی نوری مالكی، هاوپه‌یمانێتیی ده‌وڵه‌تی یاسای راگه‌یاند بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی مانگی ئایاردا، كه له هه‌شت لایه‌ن و هێزی سیاسی پێكدێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ده‌ستكه‌وتوون، هاوپه‌یمانێتیی ده‌وڵه‌تی یاسا چه‌ند پارت و لایه‌نێكی سیاسیی عێراقی له‌خۆ ده‌گرێت و له‌لایه‌ن نوری مالكیی جێگری سه‌رۆكی كۆماره‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
ئه‌و لایه‌نانه‌ی له هاوپه‌یمانێتیی ده‌وڵه‌تی یاسادان و له كۆمسیۆن تۆمار كراون، پێكدێن له حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی، حزبی دوعاتی ئیسلام - رێكخستنه‌كانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی خزه‌یر خوزاعی، بزوتنه‌وه‌ی نور به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د هنداوی، ره‌وتی ناوه‌ند به سه‌رۆكایه‌تیی مۆفه‌ق روبه‌یعی، بزوتنه‌وه‌ی به‌شائیری گه‌نجان به سه‌رۆكایه‌تیی یاسر عه‌بد سخێل، قه‌واره‌ی پێكه‌وه بۆ یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د جه‌عاز، حزبی مه‌ده‌نی به‌سه‌رۆكایه‌تیی حه‌مد موسه‌وی، ره‌وتی رۆشنبیریی نیشتمانی به‌سه‌رۆكایه‌تیی عه‌لی وه‌توت.