عێراق: ئه‌مڕۆ كۆتایی به تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌كان دێت
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ كۆتایی به تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌كان دێت بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌مساڵ، تا ئێستاش 31 هاوپه‌یمانێتیی له كۆمسیۆن تۆمار كراون.
عه‌لی قادر به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره زۆر جیاواز ده‌بێت و ته‌واوی كاروباره‌كان به‌شێوازێكی ئه‌لیكترۆنی به‌ڕێوه‌ده‌برێن، دوای شه‌ش كاتژمێریش له ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان، ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت.
عه‌لی قادر جه‌ختیشی كرده‌وه، كۆمسیۆن ئاماده‌یه له رۆژی 12ی ئایاردا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ببات.
خوێندراوەتەوە1157