وه‌زیری ناوخۆی عێراق لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی به‌شداربووانی ریفراندۆم هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئه‌و لیژنانه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، كه له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه بۆ لێكۆلێنه‌وه له به‌شداربوانی پرۆسه‌ی ریفراندۆمه‌كه‌ی ئه‌یلولی رابردوو پێكهێنرابوون.
به‌گوێره‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عێراق بڵاوبوونه‌ته‌وه، قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆ ره‌زامه‌ندیی پیشانداوه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی لیژنه‌كان و كۆتاییهێنان به‌كاره‌كانیان، كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له كارمه‌ندانی كوردی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌كه ده‌كرد، سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنیان له ریفراندۆم.
ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه، وه‌زیری ناوخۆ داوای كردوه، كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كه، كه به‌هۆی رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه ئاواره بوون، یاخود له ترسی ده‌ستگیركردن هه‌ڵاتوون، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
فه‌رمانیشی كردوه، موچه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه خه‌رج بكرێت، كه به‌هۆی لێكۆڵینه‌وه‌كانه‌وه موچه‌كانیان راگیراوه.
خوێندراوەتەوە1421