عه‌بادی به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات
میدیاكانی عێراق ئاشكرای ده‌كه‌ن، حه‌یده‌ر عه‌بادی به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و ناوی لێده‌نێت لیستی سه‌ركه‌وتن.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی عێراق كه له زاری سه‌رچاوه نزیكه‌كانی عه‌بادییه‌وه بڵاویانكردۆته‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سووره له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ی خۆیدا و ده‌یه‌وێت به لیستێكی تایبه‌ت به‌شداریی پرۆسه‌كه بكات.
سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایانكردووه: عه‌بادی لیسته‌كه‌ی ناو ده‌نێت سه‌ركه‌وتن، وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا و تێپه‌ڕاندنی بیری تایه‌فه‌گه‌رێتی.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، چه‌ندین هێز و كه‌سایه‌تیی و قه‌واره‌یه‌ك، به‌نیازن په‌یوه‌ندی به لیسته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه بكه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه به‌شدارییان له شه‌ڕی دژ به‌داعشدا كردوه، وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ حه‌شدی شه‌عبی.
ره‌حاب عه‌بوده سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا رونیكردۆته‌وه، مالكی و عه‌بادی هه‌ریه‌كه‌یان به‌لیستێكی جیاواز به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
خوێندراوەتەوە2430