وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ستایشی هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: پشتیوانییه‌كانی ئه‌وروپا هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت بۆ بنیاتنانه‌وه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ستایشی هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كات، سه‌باره‌ت به داڕشتنی ستراتیژێكی نوێ بۆ هاوكاریكردنی عێراق، له پێناو ئاوه‌دانكردنه‌وه و هه‌ستانه‌وه.
ئه‌حمه‌د مه‌حجوب وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، هاوكارییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ عێراق له دوای جه‌نگی داعش، هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان.
راشیگه‌یاندوه، هه‌ستانه‌وه‌ی عێراق و گه‌شه‌كردنی، كاریگه‌ریی باشی له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامیی ناوچه‌كه و جیهان ده‌بێت، بۆیه حكومه‌تی به‌غداد پێویستی به‌كۆمه‌ك و هاوكاریی به‌رده‌وامی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و وڵاتانی دۆست ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، كۆمسیۆنی باڵای یه‌كێتیی ئه‌وروپا رایگه‌یاندوه، بۆ ساڵی 2018 ستراتیژێكی نوێ په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، له‌پێناو هاوكاریكردنی عێراق له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
خوێندراوەتەوە476