دوو په‌رله‌مانتار به‌هۆی ئه‌نجامدانی ره‌فتاری نه‌شیاوه‌وه سزادران
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌ندامێتی دوو په‌رله‌مانتاری هه‌ڵپه‌سارد
به‌هۆی ڕه‌فتاری نه‌شیاویان له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا, ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیاریدا ئه‌ندامێتی هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی سه‌در ڕیاز غالی و عه‌واد عه‌وادی بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ هه‌ڵپه‌سێرێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران, له‌دانیشتنی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوودا‌و له‌كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی په‌رله‌مانتار موسه‌نا سامه‌ڕایی له‌جیاتی موته‌شه‌ر سامه‌ڕایی له فراكسیۆنی هاوپه‌یمانیی هێزه عیراقیه‌كان, چه‌ند په‌رله‌مانتارێك له‌نێویاندا هه‌ردوو په‌رله‌مانتار ڕیاز غالی و عه‌واد عه‌وادی له‌فراكسیۆنی سه‌در پشێویی و ئاژاوه‌یان ناوه‌ته‌وه‌و هه‌موو ڕێوشوێنه یاساییه‌كانیان شكاند.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، جگه له هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتیی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره له‌و 15 ڕۆژه‌دا, پاره‌ی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی موچه‌كانیشیان ده‌بڕدرێت, دۆسیه‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی لیژنه‌ی ڕه‌فتاری په‌رله‌مان ده‌كرێت و پێده‌چێت سزای توندتریش بدرێن.
خوێندراوەتەوە2453