حه‌یده‌ر عه‌بادی: ده‌بێت هه‌ڵبژاردن 12ی ئایار به‌ڕێوه‌بچێت
حه‌یده‌ر عه‌بادی: به‌شێك له بودجه‌ی هه‌ڵبژاردنمان بۆ كۆمسیۆن دابینكردووه
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له 12ی ئایاردا و به‌شێك له بوجه‌ی پرۆسه‌كه‌ش بۆ كۆمسیۆن دابینده‌كات، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له عێراق ئاماده‌یی رێكخراوه‌كه نیشانده‌دات بۆ هاوكاریكردنی عێراقییه‌كان له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی بونه‌ته به‌ربه‌ست بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا، سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ش دوای جارێك درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتایی دێت.
حكومه‌تی عێراق سوره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌و واده‌یه‌دا كه دیاریكردووه كه رۆژی 12ی ئایاری داهاتووه..
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له وتاری هه‌فتانه‌یدا وتی به گومانن له‌و داوایانه‌ی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن ئاواره‌كانیان كردوه به پاسا و ده‌ڵێن به زۆر گه‌ڕێنراونه‌ته ناوچه‌كانیان وتی ئاواره‌كان به ویست و ئاره‌زووی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه شاره‌كانیان..
عه‌بادی ئاشكراشیكرد ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌شێك له‌و بودجه‌یه‌ی دابینكردووه كه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه داوایكردووه و هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا له 12ی ئایار به‌ڕێوه‌ده‌چێت..
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له رێگه‌ی تیمه‌كه‌یه‌وه له عێراق ئاماده‌ی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ هاوكاریكردنی له چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ده‌بنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا.
یان كۆبیچ نێره‌ده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌ختیكرده‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یه هاوكاری پێویستی عێراقییه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن كه ده‌بنه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا.
یان كۆبیش راشیگه‌یاند ئاماده‌ن هاوكاربن و هانی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان ده‌ست به دانوستان و گفتوگۆ بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده دیاریكردنی 12ی ئایار بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ند نه‌كراوه، به‌ڵام كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌رده‌وام له ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه..
ریاز به‌دران سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق رایگه‌یاند كۆمسیۆن به‌رده‌وامه له تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن و سبه‌ی پێنج شه‌ممه واده‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كان كۆتایی دێت.
به‌دران وتیشی تائێستا 27 هاوپه‌یمانێتی داواكارییان پێشكه‌شكردووه‌و كۆمسیۆن به‌رده‌وامه له ئاماده‌كارییه‌كانی بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه به‌پێی خشته‌ی دیاریكراو بۆی به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق ئاشكراشیكرد ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست تایبه‌ت به كارتی ده‌نگدان و كابینه‌ی ده‌نگدان و پێداویستییه‌كانی ده‌نگدان و تۆماركردنی تۆماری ده‌نگده‌ران گه‌یشتوه‌ته قۆناغی كۆتایی.
به وته‌ی ریاز به‌دران كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی بۆیان هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌نگبده‌ن زیاتره له 24 ملیۆن ده‌نگده‌ر و له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 11 ملیۆن ده‌نگده‌ر به سیستمی بایۆمه‌تری تۆماریان نوێكردوه‌ته‌وه و ئۆفیسه‌كانی كۆمسیۆنیش به‌رده‌وامن له دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگده‌ری ئه‌لیكترۆنی له هه‌موو پارێزگاكانی عێراقدا..
خوێندراوەتەوە805