وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی عێراق ده‌كات
مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشكرایكرد، داوایان لێكراوه نێوه‌ندگیری له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق بكه‌ن.
ئه‌و لێدوانه‌ی چاوش ئۆغڵو له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكیدابوو له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ، به‌ڵام ناوی ئه‌و لایه‌نه‌ی ئاشكرا نه‌كرد كه داوای نێوه‌ندگیری له‌توركیا كردوه.
راشیگه‌یاند، له 21 ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات و له‌پاڵ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان نێوان به‌غداد و ئه‌نقه‌ره، گفتوگۆ له باره‌ی ئه‌و پرسه‌ش ده‌كه‌ن.
له‌به‌شێكی تری ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕه‌خنه‌ی له ئێران و ڕوسیا گرت و ڕایگه‌یاند، پێویسته ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و ڕێگه‌نه‌ده‌ن سوپای سوریا هێرش بكاته سه‌ر پارێزگای ئیدلب.
وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش بۆ پشتیوانیكردنی ئێران و ڕوسیا له هێزه‌كانی سوریا چاوش ئۆغڵو ڕایگه‌یاند، ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی سوریا له ئیدلب به‌بێ پشتیوانیكردن ڕوونادات.
خوێندراوەتەوە581