عێراق

عێراق: هێزە ئەمنییەكان چەند حەشارگە ‌و ئۆتۆمبێلێكی داعش تێكدەشكێنن

هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە دەشتاییەكانی عوزێم، چەند حەشارگە ‌و ئۆتۆمبیلێكی داعش تێكدەشكێنن، یەكەكانی حەشدی شەعبیش، لە سنوری حەویجە پێنج گوند لە پاشماوەكانی داعش پاكدەكەنەوە.

مەزهەر عەزاوی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی كێوماڵكردن ‌و پاككردنەوەی دەشتاییەكانی عوزێم لە پاشماوە ‌و حەشارگە نهێنییەكانی داعش ‌و تیرۆریستان، هێزەكانیان لە خۆرئاوای عوزێم، دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ‌و ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی داعشیان تێكشكاندوە.

لەلایەكی دیكەوە حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەكرد، بەهەماهەنگیی سوپای عێراق، پێنج گوندیان لە سنوری حەویجە، بەتەواوی لە تیرۆریستان ‌و شانە نوستوەكانی داعش پاككردوەتەوە.

فەرماندەكانی حەشدی شەعبی ئاشكراشیانكرد لە میانی هەڵمەتەكەدا، دەست بەسەر چەندین پارچە چەك ‌و بۆمب ‌و كەرەستەی سەربازیدا گیراوە، كە تیرۆریستانی داعش حەشاریان دابوون.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1107