عێراق

باڵیۆزخانەی ئەمریكا: 75 ملیۆن دۆلاری تر بۆ هاوكارییەكانی عێراق زیاددەكەین

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق رایدەگەیەنێـت واشنتۆن 75 ملیۆن دۆلاری تر بۆ هاوكارییەكانی عێراق زیاددەكات دەشڵێت لەم ساڵدا 150 ملیۆن دۆلار هاوكاری بەغداد دەكەن...

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا راشیگەیاندووە ئەو هەنگاوە بۆ هاوكاری سەقامگیری عێراقە دوای رزگاربوونی تەواوەتی لە رێكخراوی تیرۆریستی داعش، بەوەش كۆی هاوكارییەكانی واشنتۆن بۆ بەغدا لە ساڵی 2015وە گەیشتوەتە 265 ملیۆن و 300 هەزار دۆلار.

دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریكا رایگەیاند پابەندییەكانی وڵاتەكەی بەرامبەر گەلی عێراق بە كۆتایی هاتنی داعش كۆتایی نایەت، بەتایبەتیش كە خەڵكی ناوچە رزگاركراوەكان ڕووبەڕووی ئاڵنگاری گەورە دەبنەوە لە دووبارە بونیادنانەوەی ژیان و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان.

باڵیۆزی ئەمریكا راشیگەیاندووە ئەو هاوكارییە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دووبارە بونیادنانەوەی خزمەتگوزارییە سەرەكیەكانی وەك ئاو و كارەبا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە446