دەوڵەتی یاسا: عەبادی و مالیكی بە دوو لیستی جیا بەشداری هەڵبژاردن دەكەن
لە هەڵبژاردنی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا نوری مالیكی و حەیدەر عەبادی بە دوو لیستی جیا بەشداری دەكەن.
ریحاب عەبودە ئەندامی كوتلەی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی ئاسمانی فوراتدا رایگەیاند دەوڵەتی یاسا یەكلایی كردوەتەوە لە هەڵبژاردندا بە دوو لیستی بەشداری دەكات و لیستێكیان نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆمار و ئەمینداری گشتی حزبی دەعوە سەرۆكایەتی دەكات و ئەوی تریش حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتی دەكات.
حكومەتی عێراق رۆژی 12ی ئایاری داهاتووی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاریكردووە، بەڵام هێشتا ئەو وادەیە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەند نەكراوە و چەند لایەنێك هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنەكە دەدەن.
خوێندراوەتەوە1547