یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقیانه بنێرێته‌وه كه مافی په‌نابه‌رێتیان پێنه‌دراوه
یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقیانه بنێرێته‌وه كه پێدانی مافی په‌نابه‌رێتیان ره‌تكراوه‌ته‌وه، مۆگرینیش ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیه‌كه تاوتوێده‌كات.
كه‌ناڵی دۆچه ڤێله‌ی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه هه‌نگاوه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا دوای ئه‌وه دێت كه عێراق كۆتایی هاتنی ته‌واوه‌تی شه‌ڕی دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی راگه‌یاند.
كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت یه‌كێتی ئه‌وروپا پێی وایه له رێگه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌تواندرێت رێكاری ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی نایاسایی و ئه‌و عێراقیانه كه مافی په‌نابه‌رێتیان پێ نه‌دراوه ئاسان بكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و گفتوگۆیانه ده‌بنه پشتیوانی بۆ حكومه‌تی عێراق.
خوێندراوەتەوە3617